فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رەتیدەکاتەوە هیچ کارمەندێکیان لەسەر سپیکردنەوەی پارە دەستگیرکرابێت ئەو هەواڵانەی بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” ده‌ستگیركردنی ٢٠ كارمه‌ند له‌لایه‌ن ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌وه دوورە لە راستییەوە و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانەش تەنها تۆمەتی هەڵبەستراوە بۆ إرۆکەخانەکە.
ئەمڕۆ لە ژمارەیەک دەزگا و کەناڵی راگەیاندن بڵاوکرایەوە کە بە هۆی سپیکردنەوەی پارە لە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر ٢٠ کارمەند لە لایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەکەوە دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێردا هاتووە کە ئه‌م هه‌واڵانه بریتین له تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، داواكارین له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ده‌زگا میدیاییه‌كان، كه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نه‌كه‌ن به چه‌قی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و بێ بنه‌ما.