هەردوو سەرۆكی ڕوسیا و توركیا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە و پرسی دەستبەرداربوونی دۆلار لە مامەڵەی بازرگانی نێوانیان و هەناردەی دانەوێڵە تاوتوێ دەكەن.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاند، پشکی دۆلار و یۆرۆ لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ڕوسیا و تورکیا بەرەو دابەزین دەچێت، هەروەها مەیلێک هەیە بۆ مامەڵەکردن بە دراوی نیشتمانی.
ڕاشیگەیاند، ئامادەین بۆ گواستنەوەی غاز لە ڕێگەی تورکیاوە بۆ وڵاتانی سێیەم بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت غازی ڕوسی بکڕن.
جەختیشی كردەوە، ئێمە ئامادەین هەر، کە بەڵێنەکان کە بە ڕوسیا دراون جێبەجێ کران، دەست بە کارەکان بکەینەوە لەسەر گرێبەستی دانەوێڵە.