ڕۆژنامەیەكی عەرەبی ئاشكرای دەكات، كە شاری كەركوك لە شەڕێكی ناوخۆیی ڕزگاری بووە و دەشڵێت: “بڕیارەكەی سودانی بووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگری بكات له‌وه‌ی ئاژاوه‌كه سه‌ر بكێشێت بۆ شەڕێكی ناوخۆیی”.
شاری كەركوك، لای هەندێك لە حزبە كوردستانییەكان بە “قودسی كوردستان یان دڵی كوردستان” وەسف دەكرێت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا تووشی ئاڵۆزی و ناڕەزایی ناوخۆیی بووەوە، كە پێكدا هەڵپژان و تەقە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان ڕوویدا، بەڵام سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دۆخەكەی هێور كردەوە.
ڕۆژنامه‌ی (القدس العربی)، كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا دوو شەممە (4/9/2023) له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا به مانشێتی گەورە نووسیویەتی: “كه‌ركوك له شەڕێكی ناوخۆیی ڕزگاری بوو دوای شه‌وێكی خوێناوی، كه چوار كه‌سی تێدا كوژرا”.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، كه‌ركوك له خزانه ناو دۆزه‌خی شەڕێكی ناوخۆیی ڕزگاری بوو له‌نێوان كورد له لایه‌ك و عه‌ره‌ب و توركمانیش له لایه‌كه‌ی دیكه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی پێكدادان له‌نێوان هاوڵاتییانی كوردی شاره‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا ڕوویدا.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، وردەكاری سەرهەڵدانی كێشەكان و خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی كوردی دانیشتووی شاره‌كه باس دەكات، كه چۆن ڕووبه‌ڕووی سوپای عێراق بوونه‌ته‌وه و بڵاویكردۆتەوە، “دوای ئه‌وه‌ی خرۆشی جه‌ماوه‌ریی شاره‌كه گه‌یشته لووتكه، سوودانی فه‌رمانێكی ده‌ركرد، كه په‌له نه‌كرێت له جێبه‌جێكردنی بڕیاری ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به حزبه‌كه‌ی بارزانی، هه‌ر ئه‌و فه‌رمانه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگری بكات له‌وه‌ی ئاژاوه‌كه سه‌ر بكێشێت بۆ شەڕێكی ناوخۆیی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك”.
ڕۆژی شه‌ممه 2ی ئه‌یلولی 2023 به‌شێك له كورده‌كانی دانیشتووی كه‌ركوك، دژی داخستنی ڕێگه‌ی نێوان كه‌ركوك_هه‌ولێر له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نه عه‌ره‌بی و توركمانییه‌كانه‌وه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و گرژی ڕوویدا، به‌و هۆیه‌وه 4 خۆپیشانده‌ر شەهید بوون و 15 ی تریش برینداربوون.