وەزارەتی دارایی هەرێم ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە وەرگرتنی باج لە كۆمپانیا و بازرگانان بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، وەرگرتنی باج بە یاسا و دەستوور ڕێكخراوە و پاراستنی ماڵی گشتییە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و حانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە لە هەژماری فەرمی وەزارەتەكە لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، باج مافی گشتییە و خۆدزینەوە لێی تاوانێكی گەورەیە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان.
ڕاشیگەیاندووە، خۆدزینەوە لە باج دیاردەیەكی نامۆ و قێزەونە، چونكە ڕاستەوخۆ تەحەدایە لەسەر مافی هاووڵاتیان و حكومەت و دەشڵێت: ”
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی بڕیارەكانی حكومەت ئەركی دامەزراوە و فەرمانبەرانی باجە ڕێگری بكەن لەم دیاردە مەترسیدارە بەتایبەتی، كە ئێستا كوردستان بە قۆناغێكی سەختی داراییدا تێدەپەڕێت.