هونەرمەند جەلیل زەنگەنە لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی وتووێژی ڕۆژی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دا ئەم قسانەی کرد.
” لە ساتێک بۆ خۆشەویستی چووین داوای بودجەمان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری کرد، کەچی کۆمپانیای لایەکی تر هات هەر پارەکەی برد و تا ئێستاش دیار نەماوە، من ٥٥ ساڵە خزمەتی دراماو هونەر دەکەم کە ناوم هەیە و ناسراوم بە قەد کەسێک کە دێتەوە هیچ خزمەتی نەکردوە دەستم ناڕوات، هونەر و هونەرمەندی حساب نیە، بەڵکو ئەوە گرنگە واستەکەت کێییە؟ هەر حسابمان بۆ ناکات، حکومەت حسابمان بۆ ناکات، خەڵاتم لە سینەمای فەرەنسا، لەندەن و چەندین وڵاتی ترەوە بۆ هاتووە نایدەن بەمن هەر دیار نەماوە چەندین جاری تر خەڵاتم بۆ هاتووە کەچی دەیبەن و نایدەن بەمن!
کەچی خۆیان (حکومەت) کەسێک خەڵات دەکەن کە هەر هونەرمەند نیە، ئەوەتا یانزە ساڵە من خەریکی دوا بەشی گەردەلوولم کەچی هەر ناهێڵن بیکەم، هەتا هەموومان یەکە بەیەکە دەمرین، ئەوەتا چەند ئەکتەری گەردەلوول مرد! چاوەڕێن ئێمەش نەمێنین دوایی دێن دەڵێن چی بکەین خۆیان مردن!
من لەبەرئەوەی لە گەردەلوول باسی خاک و نیشتمان و پێشمەرگە و شۆڕش دەکەم هاوکاریم ناکەن بەرهەمی بهێنم، بەڵام ئەگەر باسی شتی خراپم بکردایە ئێستا دەمێک بوو کرابوو! نامەوێ لێرە زیاتر بلێم بەڵام ڕۆژێک دێت هەموو قسەکانم بکەم.”