رۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان لە نێوان گوندەکانی بۆگد و کانی بی لە سنووری گۆپتەپەی کۆیەلە زێی بچووک خنکا.
شەهرام سامی خەڵکی چەمەچەماڵە و بە مەبەستی کات بەسەربردن لەگەڵ خێزانەکەی چووبوونە ئەو شوێنە، بەڵام شەهرام کەوتە ناو ئاوی زێی بچووک و خنکا.
سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کۆیە و هاووڵاتیان ماوەی شەش ڕۆژە سەقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی ئەو منداڵە، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی لەلایەن تیمێکی مەلەوانی تەق تەق لە گوندی ئەلیاسە سوور لە نزیک کانی بی، لە گۆپتەپە دۆزرایەوە.