دژە تیرۆری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری هەولێر و سلێمانی چوار تیرۆریستی داعشی دەستگیرکرد کە یەکێکیان بەرپرسی تەقەمەنییەکانی ڕێکخراوەکە بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری هەولێر بەرپرسێکی داعشیان بە ناوی “و م م ” دەستگیر کرد کە بەرپرسی تەقەمەنیی ڕێکخراوەکە بووە لە کەرتی باکوور.
ڕوونیشیکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری سلێمانی دوو تیرۆریستی دیکەیان لە بازیان و چەمچەماڵ دەستگیرکرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری عێراقدا هاتووە، تیرۆریستێکی چوارەم لە کەرکوك دەستگیر کراوە.