یەکەمەکانی زانکۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە



ئەمڕۆ دووشەممە بەشێک لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گەیاندنی داواکاری بۆ دامەزراندنیان لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر گردبوونەوە.

گردبوونەوەی یەکەمەکان و بەرزکردنەوەی داواکاری بەمەبەستی دامەزراندنیان لەکاتێکدایە، بەگوێرەی یاسا پێویستە بەبێ هیچ مەرجێک دابمەزرێن. یەکێکە لە بەشداربوانی گردبوونەوەکە بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک دوا و باسی لەوەکرد ئەوان ئەوان ماوەی پێنج ساڵە دانەمەزراون و لەچاوەڕوانی دامەزراندان، وتیشی چەندینجار بەڵێنی دامەزراندنیان پێدراوە، چونکە ئەمە یەکەمجار نییە ئەوان گرد دەبنەوە و داوای مافی یاسایی خۆیان دەکان.

بەشێکی دیکە لە دەرچووە یەکەمەکان ئاماژەبەوەدەکەن، حکومەت ئەوانی پشتگوێ خستووە و تواناکانیانی لەکارخستووە و لایەنی زانست و گرنگیدان بە یەکەمەکان بەرەو هەڵدێرچووە و تەنها گرنگی بەلایەنی سەربازی دەدەرێت و لایەنی زانست و پەروەردە و پێگەیاندن پشتگوێ خراوە.

دەرچووە یەکەمەکان داوادەکەن هاوشێوەی ناوچەکانی دیکە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دابمەزرێن و مافەکانیان پێ بدرێت و دامەزراندنیان وەک بەشێک لە پێداویستی زانکۆ و پەیمانگاکان دەزانن.

ئەوەش لەکاتێکدایە ساڵێک لەمەوبەر حکومەت بەڵێنی دامەزراندنی بە یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکان داوە، بەڵام تائێستا بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکردووە و دەرچووە یەکەمەکانیش ئاماژە بەوەدەکەن ئەوان لە داواکاری مافی ڕەوای خۆیان بۆ دامەزراندن بەردەوام دەبن و هەتا ئێستا ٣٠ جار گردبوونەتەوە و خۆپیشاندانیان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداوە.

دژە تیرۆری عێراق بەرپرسی تەقەمەنییەکانی داعشی لە هەولێر دەستگیر کرد
پێت دژە تیرۆری عێراق بەرپرسی تەقەمەنییەکانی داعشی لە هەولێر دەستگیر کرد
شیروان عەبدوڵا بێسەروشوێنە
دوات شیروان عەبدوڵا بێسەروشوێنە
پەیوەندیدار