باندێکی گەڕان بەدوای شوێنەوار دەستگیرکران



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی گەڕان بەدوای شوێنەوار ڕادەگەیەنێت، هەروەها دەست بەسەر چەندین کەلوپەل و چەکیشدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، پێنج کەسیان لەوبارەیەوە دەستگیرکرد.

هێزەکانی ئاسایش دوای چاودێریکردن و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەڕۆژی ٢٠٢٣/٨/٢٣ بەهاوکاری هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لەناحیەی (قادرکەرەم)ی سنوری قەزای چەمچەماڵ، باندێکی (٥)کەسیان دەستگیرکرد و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە ئامێری پشکنین و گەڕان و دۆزینەوەی شوێنەوار.

لەئێستادا بەماددەی (٤٢)ی شوێنەوار تۆمەتباران ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

لە دهۆك سبەینێ‌ بۆ مووچە خۆپیشاندانە
پێت لە دهۆك سبەینێ‌ بۆ مووچە خۆپیشاندانە
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دوات وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر