وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند؛ داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی رابردوودا زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار بووە و بەراورد بە مانگەکانی رابردوو داهاتی نەوت بەڕێژەی نزیکەی ٧٪ زیادیکردووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار بووە و بەراورد بە مانگەکانی رابردوو نزیکەی ٧٪ زیادیکردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق،رێژەی داهاتی نەوتی هەناردەکراو بۆ بەسڕە لەڕێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە لە مانگی ئابدا ٧٪ زیادیکردووە و بڕەکەی گەیشتووەتە ٨ ملیار و ٧٨١ دۆلار، لەکاتێکدا لە مانگی تەمموزدا بڕەکەی هەشت ملیار و ٢٠٧ دۆلار بووە، وبڕی داهاتی نەوتی هاوردەکراو بۆ ئوردون ٣٣ ملیۆن دۆلار بووە کە دەکاتە ٤٦٤ هەزار بەرمیل.