پێشتریش رێبوار تەها ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، داوامان لە هێزە سەربازییەکان کردووە ئەو دۆخە سەربازی و پشکنینەی گەڕەکە کوردییەکان لە کەرکوک رابگرن، بە پێچەوانەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت.
لەدوای گرژییەکانی دوێنێی کەرکوک کە بووە هۆی شەهید بوونی ٤ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٠ کەس، قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا، و ئەمڕۆش سەرجەم خێمە و بەربەستەکانی سەر ڕێگای کەرکوک هەولێر هەڵگیران،
هێزە ئەمنییەکانی شارەکەش بەنێو گەڕەکە کوردەکاندا بڵاوبوونەتەوە و ماڵان دەپشکنن.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ئەم پشکنینەی هێزە ئەمنییەکان بۆ گەڕانە بەدوای ئەو کەسانەی کە دوێنێ لە خۆپیشاندانەکاندا کاری ئاژاوەگێڕییان ئەنجام داوە،
سەرکردە کوردەکانیش بەم هەنگاوەی هێزە عێراقییەکان دڵگرانن و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی ئەو پشکنینانە دەکەن، کە بۆسەر ماڵە کوردەکانی دانیشتووی شارەکە ئەنجام دەدرێت.