بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە سەبارەت وەرزی حەجی داهاتوو ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا سەردانیان نەكەن بۆ ناونووسین و دەشڵێت: “لە داهاتوودا شێوازی ناونووسین و ڕێنماییەكان ڕادەگەیەنن”.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، كە لەئێستادا بەمەبەستی ناونووسینی حاجیان، هاووڵاتیان سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نەکەن.
ڕاشیگەیاند، لەماوەی نزیکی داھاتوو دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕیەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، بەفەرمی ناونووسینی حاجیان و ڕێنماییەکان ڕادەگەیەنێت.