نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی ئه‌مپێرێک كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئاب له‌نێوان ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٤ هەزار و ٢٥٠ دیناردایە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی ئه‌مپێرێک ٤٤ دینارە بۆ هەر کاتژمێرێک،‌ به‌مه‌ش نرخی ئه‌مپێرێک كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٤ هەزار و ٢٥٠ دیناردایە.”

لە بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووە، ” به‌هۆی جیاوازی كارکردنى موه‌لیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ لەنێوان گەڕەکەکان جیاواز ده‌بێت، بۆ مانگی ئەیلول خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ده‌بێت موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینبكه‌ن.”

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتییان له‌ ١٠ خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت.

عێراق؛ لەرێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێندا، ٦١٦ منداڵ لەدایک بوون
پێت عێراق؛ لەرێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێندا، ٦١٦ منداڵ لەدایک بوون
خانمێکی ئەمریکی، وەک خاوەن درێژترین قژ، ناوی چووە گینسەوە
دوات خانمێکی ئەمریکی، وەک خاوەن درێژترین قژ، ناوی چووە گینسەوە
پەیوەنیدر