ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی بازرگانییەوە



وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەواڵێكی تۆڕی میدیای خەڵكەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە..
تۆڕی میدیایی خەڵك هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە بە ناونیشانی (ئەگەر هەیە بەشێك لە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەكانیان بخرێتە سەر بەغداد) تیایدا ئاماژەی بە بەڕێوەبەرایەتییەكانی (دابەشكردنی خۆراك و پسوڵەی خۆراك) كردووە كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانین لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
بەپێویستمان زانی بۆ رای گشتی روون بكەینەوە ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و بە هیچ شێوەیەك مووچە ناخرێتەوە سەر بەغداد بەڵكو بەپێی رێككەوتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدراڵا ئەو بڕە پارەیەی كە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت لە بەرامبەر بەشەخۆراك كە (350) دینارە و (100) دینار لە بەشە ئارد بۆ هەر هاووڵاتییەك، دەگەڕێنرێتەوە بۆ كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك و كۆمپانیای گشتی دروستكراوی دانەوێڵە، لە بەرامبەریشدا ئەو دوو كۆمپانیایە خەرجی داگرتن و باركردن و گواستنەوەی كاڵا خۆراكییەكان و پاداشتی فەرمانبەران و چاككردنەوەی كۆگاكان و پێداویستی ئەو فەرمانگانە دابین دەكات، باشترە تۆڕی میدیایی خەڵك و راگەیاندنەكان پێش بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە رای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم وەربگرن.

ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی بازرگانی لەكاتێكدایە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ (خەڵك) ئاشكرایكرد، لە ماوەی ڕابردوودا گلەیی زۆر لەوە دەكرا، كە وەك پێویست كارەكانی دابەشكردنی خۆراك بەڕێوە ناچن، بۆیە بڕیاردرا بڕی 350 هەزار دینار بدرێتە كۆمپانیاكانی دابەشكردنی خۆراكی پارێزگاكانی هەرێم.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “بڕیارێك هەیە، كە لە ئێستادا تاوتوێ دەكرێت، كە تەواوی فەرمانبەرانی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە هەرێم بخرێنە سەر وەزارەتی بازرگانی عێراق و مووچەكانیان لەوێوە دابین بكرێت و هاوتای مووچەی كۆمپانیاكانی دیكەی ئەو وەزارەتەی لێ بكرێت” .

سەرچاوەكە ڕاشیگەیاند، سەبەتەیەكی خێریی بۆ تەواوی فەرمانبەرانی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك دابین دەكرێت، لەگەڵ بڕی 750 هەزار دینار وەك پاداشت وەردەگرن.

ئاشكراشیكرد، بەپێی ئەوەی بڕیاری لە سەر دراوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم، دەرماڵە و مووچەیان هاوتای عێراق دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ساڵانی ڕابردوودا مووچەی فەرمانگە فیدڕاڵییەكان و بەنداوەكان خراوەتە سەر حكومەتی عێراق.

 

بەم گەرمایە و لە سەمونخانەش ئیش بکەیت
پێت بەم گەرمایە و لە سەمونخانەش ئیش بکەیت
٪٩٩ی یەکەکانی چەرمۆ سیتی فرۆشراون
دوات ٪٩٩ی یەکەکانی چەرمۆ سیتی فرۆشراون
پەیوەنیدر