سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى عێراق ده‌بێ ڕێكارى خێراى پێويست بگرنه به‌ر و ئه‌ركى هێزه ئهمنييهكانه بێ جياوازى پارێزگارى له ئاسايشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووك بكه‌ن و ته‌قه‌که‌ران رووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه.”
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەبەوەدەکات کە گرتنی ڕێگەی سەرەکيی هەولێر ـ کەرکووک لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا کارێکی نایاسایی بوو، بەداخەوە ئەو کارە نایاساییە تا ئێستا لەلایەن ئیدارەی کەرکووکەوە لانەدراوە! کەرکووک پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسا و دەستوورە و بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە کاری زياترى نایاسایی نییە!
دەشڵێت:”دوای ئەوەی ئیدارەی شارەکە بە هیچ شێوەیەک کۆتایی بەو کارە نەهێنا کە کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی دانيشتووانى شاره‌كه بەگشتی، هاووڵاتييانى کورد لە کەرکووک ئەمڕۆ ناڕەزایييان بەرامبەر ڕێگەبڕین نیشاندا، كه‌چى جێگەی داخە بە توندوتیژی وەڵام درانەوە و گەنجێک شەهید بووه و چەندانی دیکەش بریندارن”.
راشیگەیاند، له كاتێكدا به نيگهرانييهكى زۆره‌وه له‌و گرژييه ئهمنييانه دهڕوانين و به وردى چاودێريى دۆخه‌كه ده‌كه‌ين. به توندى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قه‌كردن و دهستڕێژيى چه‌ك به‌رامبه‌ر به خۆپيشانده‌رانى سڤيل ده‌كه‌ين. نانه‌وه‌ى ئاڵۆزى و پشێويى ئه‌منى له كه‌ركووك، هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له پێكه‌وه‌ژيان و ئاسايش و سه‌قامگيرى ده‌كات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى ده‌بێ ڕێكارى خێراى پێويست بگرنه به‌ر و ئه‌ركى هێزه ئهمنييهكانه بێ جياوازى پارێزگارى له ئاسايشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووك بكه‌ن و ته‌قه‌که‌ران ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه.
“بهرپرسياريهتيى هه‌موو لايهكه ئارامى و سهقامگيريى ئه‌منى بپارێزن و ڕێگه نه‌ده‌ن به هيچ پاساوێك دۆخى ئه‌منى له كه‌ركووك و سنوورى پارێزگاكه ئاڵۆز ببێت. هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن، ڕێگه‌كان بكرێنه‌وه و ئارامى و ژيانى ئاسايى بۆ هاووڵاتييانى كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه”. سەرۆکی هەرێمی کوردستان وادەڵێت