لەبارەی ئاڵۆزییەکانی کەرکوک یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



دوابەدوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم ئێوارەیەی کەرکوک، کە کوژرانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی زیاتر لە ٧ هاووڵاتی لێکەوتەوە، یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی،داوا لە سەرۆک وەزیران دەکات کە دەستپێشخەری بکات و ئەو دۆخە ئاڵۆزتر نەبێت، هەروەها داوا لەلایەنەکانی کەرکوکیش دەکات بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتی:

ڕاگەیندراوی مەکتەبی سیاسیی دەربارەی گرژییەکانی کەرکوک

بەداخەوە بارودۆخی دژواری کەرکوک بەهۆی شەرکردن لەسەر بارەگای حزبی و ململانێی هێزە سیاسییەکانی ناو کەرکوک درێژەی کێشاوە، گەیشتە پێکدادان و بەریەککەوتن و شەهید و برینداریش کە ئەمانە قوربانی بێباکی سیاسی و نیشتمانییە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سێ رۆژە لەسەر هێڵە لەگەڵ حکومەتی عێراق کە پێویستە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و حکومەتیی خۆی جێبەجێ بکات، تا ئاڵۆزییەکە سەر نەکێشێت بۆ بەریەککەوتن و رژانی خوێنی هاووڵاتیانی کورد و پێکهاتەکان، بە پێچەوانەوە دەکرا بە لێکگەیشتن لەگەڵ پارت و حزبەکانی کەرکوک گرفتی بارەگا تەشەنە نەستێنێت، کە ببێتە کێشەیەکی گەوەرە لە شارەکەدا، ئێستاش کاتی ئەوەیە سەرۆک وەزیران کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقیشە، راستەوخۆ بێتە ناو کێشەکە و لەگەڵ حکومەتی خۆجێیی شارەکە و هێزەکانی سوپاو حەشد ئەم کێشەیە بنبڕبکەن، ئەگینا وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو بڕوایەداین جەماوەری کەرکوک لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ئاشتی دانیان بە خۆیدا گرتووە. چاوەروانیشمان لە حکومەت و لایەنەکانی تری کەرکوکیش ئەوەیە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

مەسرور بارزانی لە بارەی دۆخی کەرکوکەوە پەیامێک ئاڕاستەی سودانی دەکات
پێت مەسرور بارزانی لە بارەی دۆخی کەرکوکەوە پەیامێک ئاڕاستەی سودانی دەکات
بارزانی لەسەر دۆخی كەركوك پەیامێكی توندی بڵاوكردەوە
دوات بارزانی لەسەر دۆخی كەركوك پەیامێكی توندی بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر