کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشوور ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام بووە لە کارکردنی تاقیکاری یەکەی (ئەزمەڕە) لە پاڵاوگەی بەسرە، لە هەمان کاتدا پشتڕاستی کردەوە، کە هەموو کێشەکانی پاڵاوگەکە لە ڕێگەی هەوڵە نیشتمانییەکانەوە چارەسەر دەکرێن.
محەمەد عەبود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی یەکەی ئەزمەڕە لە پاڵاوگەی بەسرە بە ماڵپەڕی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، “یەکەکە یەکێکە لە پڕۆژە پێشەنگ و گرنگەکان بەو پێیەی بەنزین بەرهەم دەهێنێت، هەر بۆیەش ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی و کەمکردنەوەی هاوردەکردن و پاراستنی دراوی قورسی وڵات و دامەزراندنی هێزی كاری ناوخۆیی و کەمکردنەوەی بێکاری.
ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکەکانی ئەزمەڕە لە یەکە کۆنەکانن و تاکە یەکەیە لە جۆری خۆیان لە عێراقدا هەیە، هەروەها یەکەکانی ئەزمەڕە لە پاڵاوگەی دۆرا و بێجی جیا دەکرێنەوە، بەڵام یەکەکانی هاوشێوەی پاڵاوگەی كەربەلایە”.
ڕاشیگەیاندووە، یەکەکە تووشی کێشەیەکی زۆر بوو، بەڵام بەشەکانی ناو پاڵاوگە و یەکەکە و ئەندازیاری پڕۆژەكە وردە وردە کاریان کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بەو شارەزاییە ناوخۆییەی، کە لە پاڵاوگەکانی باشووردا بەردەستە و هەندێک دەستکارییان تێداكرد.
جەختیشی كردەوە، كە بەم زووانە دەست بە بەرهەمهێنانی بەنزین دەكەن.