كرێی كاره‌بای مۆلیده بۆ مانگی ئاب (8) لە هەولێر و دهۆك دیاری دەكرێت، كە نرخی یەك ئەمپێر لە هەولێر له‌نێوان 15بۆ 18 هه‌زار دینار و لە دهۆك لەنێوان 13 بۆ 14 هەزار دینار دەبێت.
قاره‌مان مه‌ولود، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووە، كرێی پاره‌ی مۆلیده بۆ مانگی هه‌شت له‌هه‌ولێر له‌نێوان 15 بۆ 18 هه‌زار دینار ده‌بێت.
ڕاشیگەیاندووە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه خاوه‌ن مۆلیده بۆی نیه زۆر له‌هیچ به‌شداربوویه‌ك بكات تا مووچه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
هەکار هرووری، سەرپەرشتیاری لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی دهۆک وتی، “نرخی ئەمپێری مۆلیدە سبەی دیاری دەکەن و لەنێوان 13 بۆ 14 هەزار دیناردا دەبێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێنج شەممە 31ی 8ی 2013 كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا ڕایگەیاندبوو، ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنوری شاری سلێمانی دەکەین، کاتژمێری کارکردنی مۆلیدەکانتان بنێرن بۆ بەرپرسی زۆنەکان لە ڕێگەی ئەو گروپ ڤایبەر و واتس ئەپانەی، کە بۆ ئەو مەبەستە دانراوە.
بەهۆی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی و زۆری پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی 7 و 8دا كرێی كارەبای مۆلیدە زیادی كردووە لەكاتێكدا دوو مانگە مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە.