سوودانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی ھێڵی ئاسنینی لە دەروازەی شەلامچە دانا



سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرکۆماری ئێران، محەمەد موخبر بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی ھێڵی ئاسنینی لە دەروازەی سنووریی شەلامچەی لە پارێزگای بەسرە دانا.

 

بەپێێ ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٢-٩-٢٠٢٣، محەمەد شیاع سوودانی بە مەبەستی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی ھێڵی ئاسنینی لە دەروازەی شەلامچە، گەیشتە پارێزگای بەسرە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای گەیشتنی بۆ پارێزگای بەسرە لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرکۆماری ئێران، محەمەد موخبر، بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی ھێڵی ئاسنینی لە دەروازەی سنووریی شەلامچە سنووری لە پارێزگای بەسرە، بۆ گواستنەوەی گەشتیاران و زیارەتکاران لە نێوان عێراق و ئێران، داناوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ پارێزگای بەسرە، لەگەڵ جێگری سەرکۆماری ئێران، محەمەد موخبر لە دەروازەی شەلامچە، بەدواداچوونی بۆ پڕۆسەی ھاتنی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن کردووە.

 

پڕۆژەی بەستنەوەی ھێڵی ئاسنینی لە دەروازەی سنووریی شەلامچە لە نێوان عێراق و ئێران، بە یەکەم پڕۆژەی لەو جۆرە لەنێوان ھەردوو وڵات دادەندرێت، چونکە ھاووڵاتییانی عێڕاق و ئێران تەنھا لەڕیگای گەشتی ئاسمانیی و دەروازە سنوورییەکانەوە سەردانی وڵاتی یەکتر دەکەن.

 

عێراق چوار دەروازەی سنووریی لەگەڵ ئێراندا ھەیە کە بریتیین لە زرباتییە لە پارێزگای واست، شەلامچە لە پارێزگای بەسرە، مونزرییە لە پارێزگای دیالە و شیب لە پارێزگای واست.

مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
پێت مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاسان نییە
دوات چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاسان نییە
پەیوەنیدر