٪٩٩ی یەکەکانی چەرمۆ سیتی فرۆشراون



چەرمۆ سیتی ٪٨٩ی کارەکانی تەواو بووە، ئێستا لە قۆناغی قیرتاوکردنی شەقامەکاندایە، دانیشتوانەکەی دەتوانن ئێستا خانووەکانیان بە ناوی خۆیانەوە تاپۆ بکەن.

پڕۆژەی چەرمۆ سیتی لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز دروستکراوە، دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای شارۆچکەی چەمچەماڵ، بە قیستی ٢٠ ساڵ دراوە بە هاووڵاتیان، پێکهاتووە لە هەزار و ٤٤٣ یەکەی نیشتەجێبوون، خوێندنگا، مزگەوت، نەخۆشخانەی و شاری یاری.

خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ناو پڕۆژەکە ئاو، ناوەڕۆ، کارەبا، شۆستە و شەقام بە بەهای ١٥ ملیار دینار جێبەجێکراوە، لە ئێستاوە هاووڵاتیانی پڕۆژەکە دەتوانن دەستبە تاپۆکردنی یەکەکان بە ناوی خۆیانەوە بکەن.

٪٩٩ی یەکەکانی پڕۆژەکە فرۆشراون، بەڵام بەشێکیان لە کاتی قەیرانی ئابوریدا بە هەیکەلی دراون بە بەشداربوان بۆیە ئەوانە بە دیزاینی جیاواز لە دیزانی پڕۆژەکە کراون.

بەشێک لە دانیشتوانی چەرمۆ سیتی کێشەی کەمی ئاویان هەبووە، بۆیە جیا لە دەرخستەی پڕۆژەکە تانکییەکی ئاو بە قەبارەی ٥٠٠ مەتر سێجا دروستکراوە.

لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکان لە قۆناغی چینی دووەمی قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکاندایە، تاریق قادر ئەندازیاری پڕۆژەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بەشێک لە ماڵەکان خۆیان دەستکاری یەکەکان دەکەن.

یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز ئەوەی خستەڕوو چەرمۆ سیتی ٪١٠ی هەموو چەمچەماڵ پێکدەهێنێت، لە پێناو قەزانجی کەمدەرامەتاندایە.

ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە پڕۆژەی چەرمۆ سیتی یەکێکە لە پڕۆژە سوودبەخشەکان بۆ دانیشتووانی چەمچەماڵ، هاوکات لە ئێستادا هەوڵدەدەن تا زیاتر وەبەرهێنەران ڕابکێشن بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی دیکە لە چەمچەماڵ.

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی بازرگانییەوە
پێشت ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی بازرگانییەوە
ئەنجامنامەی كۆنگرەی كەنەكە بڵاوكرایەوە
دواتر ئەنجامنامەی كۆنگرەی كەنەكە بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار