سزای ونکردنی کارتی نیشتمانیی دیاریکرا



 

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، سزای ونکردنی کارتی نیشتمانی لە ٢٥ هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو ١٠٠هەزار دیناری عێراقی.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” ئەو هاوڵاتییەی کارتی نیشتمانیی ون دەکات سەرەتا دەبێت مامەڵەی‌ ونبوونی‌ بۆ بكات سەردانی‌ كەرتی‌ پۆلیسی بەشی‌ وونبوە‌كان بكات تەنیشت دادگای كۆن”.

دەشڵێت:”لە هەنگاوی دووەمدا نووسراوی‌ بۆدەكەن لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی‌ رەگەزنامە و باری‌ شارستانیی‌ سلێمانی و پێویست ناكات دووبارە فۆرمی كارتی نیشتمانی پڕبكاتەوە”.

سەبارەت بە جۆری سزاکەش دەڵێت:” ونبوونی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ بۆ یەكەمجار٢٥ هەزار دینار، بۆ دووەمجار ٥٠ هەزار دینارە و  بۆ سێیەمجاریش دەبێتە ١٠٠ هەزار دینار”.

 بە هێڵی ئاسنین ئێران و عێراق پێکەوە دەبەسترێتەوە
پێت  بە هێڵی ئاسنین ئێران و عێراق پێکەوە دەبەسترێتەوە
هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ پارتی و یەکێتی: گوێیەکتان هەبێت بۆ بیستن چاوێک بۆ بینین
دوات هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ پارتی و یەکێتی: گوێیەکتان هەبێت بۆ بیستن چاوێک بۆ بینین
پەیوەنیدر