لە سلێمانی تەقەکەرێك دەستگیر کرا



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند و دەستیش بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەدا گیرا.

ئەمڕۆ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە کە لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە.

ڕوونیشیکردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار کرد كە كەسێك بەدەمانچە تەقەی بەسەردا كردووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

پۆلیس ڕیگەیاند، لەئێستادا تۆمەتبار ( أ، أ، ت لەدایكبووی 1996) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دەستیشگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتبار بووە.

 

Galaxy Watch6 Classic Astro یەکەم کاتژمێری گالاکسیە کە تایبەتە بە بوارێکی دیاریکراو
پێت Galaxy Watch6 Classic Astro یەکەم کاتژمێری گالاکسیە کە تایبەتە بە بوارێکی دیاریکراو
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی پێنجەم دەکات
دوات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی پێنجەم دەکات
پەیوەنیدر