بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، لەلایەن بانکی ناوەندی هەرێمەوە بڕی 100 ملیۆن دیناریان بۆچارەسەرکردنی کۆلێرا دابین کراوە کراوە.
د. سیروان محەمەد جەمال بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا،پەتای سکچوون روو لە هەڵکشانەو ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی تووشبووی کۆلێرا دەستنیشان کرا.
هەروەها وتیشی، ساڵی پار بە هەمانشێوە لە گەرمیان بە کارکردنی تیمەکانی خۆپاراستن و نەخۆشییە گواستراوەکان و نەخۆشخانەی گشتی کەلار و کفری و فریاکەوتن و قەڵا و سەرجەم دەزگاکانمان و هاوکاری و هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان و کەلار وکفری و فەرمانگەکان، توانیمان حاڵەتە سەرەتاییەکانی کۆلێرا دەستنیشان بکەین و رێنمایی و چارەسەر بۆ خۆیان و خۆپارێزی خێزانیان دابینکەین، بەم کارەش گەرمیان پارێزرا لە بڵاوبونەوەی پەتای کۆلێرا.
ئەمساڵ هەمان کارکردن و ماندووبون بەردەوامە و هاوکاری ئێوە پێویستە، بەتایبەتی ئەوانەی لەشاری سلێمانی دەگەڕێنەوە و سکچونیان هەیە، راستەوخۆ لە دەزگاکانمان پشکنینی پێویست ئەنجام بدەن و هاوکار بن لە رێگری بڵاوبونەوەی لەگەرمیان. پێشبینی نزیکی دەرکەوتنی حاڵەتی کۆلێرا دەکەین و ئامادەکاری کراوەو بەردەوامین لە دابینکردنی پێداویستی نەخۆشخانەکان،
هەر ئەمڕۆش بانکی هەرێم لە سلێمانی 100 ملیۆن(سەد ملیۆن دیناری کاشی) بۆ تەندروستی گەرمیان دابینکرد و لە رووبەڕووبونەوەی کۆلێرا و پێداویستیەکانی خەرج دەکرێت.