به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان یەکەم حاڵەتی کۆلێرای راگەیاند



 

به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گەرمیان لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، یه‌كه‌م حاڵه‌تى نه‌خۆشی كۆلێرا له‌ گه‌رمیان دەستنیشانكرا كه‌ ژنێكى ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان راسپێردراون بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و كه‌یسه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ى تووشبوونی.

داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ خۆپارێزیی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى دووربوون له‌ مه‌ترسییه‌كانى حاڵه‌ته‌كانى سكچوون و كۆلێرا، ئه‌ویش به‌ گرتنه‌به‌رى رێكارى پاكوخاوێنى و خۆپارێزی و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ پاكیی سه‌رچاوه‌ى ئاوی خواردنه‌وه‌ و به‌كارهێنانیان.

ئەو هاوڵاتییە لەئێستادا لەنەخۆسخانەی ساری سلێمانییە و لەگەڵ تووشبووەکانی تردا تۆمار کراوە و جارەسەری بۆدەکرێت.

بڕی سەد ملیۆن دینار بۆ چارەسەری کۆلێرا دابین کرا
پێت بڕی سەد ملیۆن دینار بۆ چارەسەری کۆلێرا دابین کرا
دۆلاری کاش زیاد کرا بەڵام نرخەکەی بەرزتر بووەوە
دوات دۆلاری کاش زیاد کرا بەڵام نرخەکەی بەرزتر بووەوە
پەیوەندیدار