ئەمڕۆ بانکی ناوەندی دۆلاری کاشی زیاتر خستە بازارەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نرخی دۆلار لەبازارەکاندا بەرزتر بووەوە.
رۆژی پێنجشەممە لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٥٠ دینار بوو لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٥٣ هەزار و ٩٥٠ دیناربوو.
بازاڕی دراوی دۆلار و دینار لە جوڵەیەکی بەردەوامی دابەزین و بەرزبوونەوەدان، هەرچەندە رێکارەکانی بانکی ناوەندی بە چارەسەر دادەنرێت، بەڵام هیچ هێزێکی لەبەرامبەر گڕی دۆلاردانییە و ڕەنگە بەم نزیکانەش ئەنجامێکی وا گەورەی نەبێت.