بەبێ فەرمانی دادگا ناتوانرێت ڕێگری لەگەشتی قەرزداران بکرێت



بەگوێرەى نووسراوێک کە تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق لە 29ى ئابى 2023 ئاراستەى دامودەزگاکانى دەوڵەتى کردووە، روونکردنەوەى داوە لەبارەى یاساى وەرگرتنەوەى قەرزى حکومەت کە لە ساڵى 1977 دەرکراوە.

بەپێی ڕێنماییەکانی یاساکە هیچ دامەزراوە و دەستەیەک بە راستەوخۆیی ناتوانێت رێگری لە گەشتی قەرزاران بکات بۆ دەرەوە تەنها لەکاتێکدا نەبێت کە فەرمانی دادگای پێبێت، کە بەگوێرەى یاساکە وەزیر تاوەکو بەڕێوەبەرى ناحیە دەگرێتەوە.

نووسراوەکەی تەیف سامی، ئاراستەى 20 دەزگا و دەستە و دەسەڵاتى جیاوازى عێراق کراوە، لەوانە سەرۆکایەتیى کۆمار، نووسینگەى سەرۆکوەزیران، پەرلەمان و وەزارەتەکان، دادگەى باڵاى فیدراڵى، ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى، دەزگاى هەواڵگری و دەستەى دەستپاکى.

وەزیرى دارایی ئاماژەى بەوەش داوە، ئەگەر پێویستی کرد فەرمانگەیەک رێگرى لە گەشتى قەرزدارێک بکات، وەکو گەرەنتى بۆ وەرگرتنەوەى  قەرزەکە، دەبێت رەزامەندى و بڕیارى دادگە وەربگرێت.

 

 

 

ڕاگرتنی نەوتی هەرێم زیانی چوار ملیار دۆلاری لێکەوتۆتەوە
پێت ڕاگرتنی نەوتی هەرێم زیانی چوار ملیار دۆلاری لێکەوتۆتەوە
شاندی هەرێم بەبێ ڕێککەوتن گەڕانەوە
دوات شاندی هەرێم بەبێ ڕێککەوتن گەڕانەوە
پەیوەنیدر