ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی 8ی 2023، بانكی ناوەندیی عێراق بڵاوی كردهوه کە بڕی 201 ملیۆن و 101 ههزار و 290 دۆلاری خستووهته ڕوو، ئەم بڕەی ئەمڕۆ بەرزترین ئاستی خستنەرووی دۆلارە بۆ بازارەکان لەم هەفتەیەدا، دوای ئەوەی بەتێکرا لە هەفتەی پێشوودا 195 دۆلاری دەخستە
ئەمڕۆ 154 ملیۆن و 540 ههزار و 291 دۆلاری به شێوهی حهواڵهیە، و بڕی 46 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش خراوەتە بازارەوە، کەبەرزترین ڕێژەی دۆلاری کاشە لەجاو ماوەکانی ڕابردودا کە بەتێکڕا لە 18 ملیۆن بۆ 39 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازارەوە.
هەرچەندە ئەم هەنگاوانەی بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلارە بەرامبەر دینار، بەڵام ئەمڕۆش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار بە 153 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا،
بازاڕی ڕەش و چەکی قاچاخچیانی دۆلار ڕێگرە لەبەردەم هێزدان بە دینار ، تاوەکو بگاتەوە بەئاستی نرخی بانکی ناوەندی کە 100 دۆلار بەرامبەر 132 هەزار دینار دیاریکراوە.