بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیلێکی جۆری دووتایە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ش.ع.م)تەمەن ۲۲ساڵ دانیشتوی پارێزگای سلێمانی و (ز.م.ل)تەمەن ۲۰ساڵ دانیشتوی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران.
پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە دوو تۆمەتبارەکە هەستابوون بەدزینی ماتۆڕسکیلێک لەناوەندی پارێزگای هەڵەبجە.
دەشلێت دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی مادەی ٤٤٦ی یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون.