ئەو شۆفێرەی هاووڵاتییەکی شێلا و هەڵات، خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد



تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرد کە دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی بە ئۆتۆمبێل شێلابوو، هه‌ڵاتبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری‌ گه‌یشته‌ ده‌ست هێزه‌كانی‌ پۆلیس كه‌ تۆمه‌تبارێك به ‌ئۆتۆمبێل هاووڵاتییه‌كی‌ شێلاوە و پاشان بۆ شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵاتووه‌، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌رو له‌ژێر فشاری‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسدا، تۆمه‌تبار ناچاركرا خۆی‌ ڕاده‌ست بکات و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیرکرا، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباردا.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، تۆمەتبار (ب، س، ح) له‌دایكبووی‌ 2002 پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (31/406) ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

مەکتەبی سیاسی پارتی وەڵامی ڕاگەیەندراوە توندەکەی یەکێتی دایەوە
پێت مەکتەبی سیاسی پارتی وەڵامی ڕاگەیەندراوە توندەکەی یەکێتی دایەوە
پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند
دوات پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند
پەیوەنیدر