مرۆڤ لەسەر زەوی بەتەنیا دەژی؟



مرۆڤە دەبێت بەردەوام پرسیاری ئەوە بکات کە ئایا لەسەر زەوی بە تەنیا دەژین یاخود نا، چیرۆکی ئەفسانەیی پەری دەریا وەک بوونەوەرانی دەریایی هەزاران ساڵە لە کولتوورەکانی جیهاندا بە شێوازی جیاواز دەگێڕدرێتەوە.

چیرۆکی ئەفسانەیی پەری دەریا دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم گێڕانەوەی نووسراوی مرۆڤایەتی، بەردەوام پرسیاری ئەوە دەکرێت کە ئایا بەڕاستی بوونیان هەیە؟ هەندێک دەیانەوێت بزانن کە ئایا هێندە جوانن کە باسیان لێوەدەکرێت.

پەری دەریا زۆرێک پێیان دەڵێن مرۆڤەکانی ژێر ئاو، لە چیرۆکەکانی منداڵان تا کتێبە ئەفسانەییەکان بەردەوام بەو جۆرە وێناکراون کە نیوەی لەشیان جەستەی ژن و بەشەکەی تری کلکی ماسی هەیە.

پەری دەریا لە ئینگلیزی mermaid ئاوێتەیەکی وشەی “mere” (لە ئینگلیزی کۆن بە واتەی دەریا) و “maid” (کچ یان ژنێکی گەنج)ە.

 

پەری دەریا مانای چی دەگەیەنێت؟

مانای پەری دەریا درێژایی مێژوو گۆڕانی بەسەردا هاتووە، لە هەندێک کولتووردا پەری دەریا ئاماژەیە بۆ ژیان و زاوزێ لەناو زەریا، لە هەندێکی تردا، سروشتی وێرانکەری ئاو بەرجەستە دەکات، کە دەریاوانەکان بەرەو مردن ڕادەکێشێت.

پەرییەکانی دەریا بە شێوازی جیاواز باسیان لێوەدەکرێت، لە چیرۆکی ئەفسانەیی یۆنان و ڕۆما وەک خواوەند باسیان لێوەکراوە، هەمووان پرسیاری ئەوەیان هەیە چیرۆکەکانی پەری دەریا کە لە منداڵییەوە بەرگوێمان کەوتووە، بوونەوەری ڕاستین یاخود تەنها لە چیرۆکی ئەفسانەییەکاندا بوونیان هەیە، لە نێو زانایانی عەرەبی و ئیسلام بە بەدیهێندراوێکی خوایی وەسفکراون کە پەرستشی خودا دەکەن

 

لە سەلمێندراوەکانی زانست زانیارییەکی کەم دەربارەی زەریاکان بەردەستە تا ئێستا ٪٩٥ نەدۆزراوەتەوە، هەر بۆیە خەیاڵی مرۆڤەکان بۆ قوڵایی دەریاکان فراوان دەبێت.

 

 

چیرۆکێکی فۆلکلۆری بەناوبانگی یۆنانی باس لەوە دەکات خوشکی ئەسکەندەری مەزن،  بە ناوی تەسالۆنیکی لە کاتی مردنیدا لە ساڵی ٢٩٥ پێش زایین گۆڕاوە بۆ پەری دەریایی و لە دەریای ئیجەدا ژیاوە.

هەر کاتێک کەشتییەک تێدەپەڕی، پرسیارێکی لە دەریاوانەکان دەکرد: “ئایا پاشا ئەسکەندەر لە ژیاندایە؟” ئەگەر دەریاوانەکان وەڵامی ڕاستیان بدایەتەوە و بیانوتایە “ئەو دەژی و حوکمڕانی دەکات و جیهان داگیر دەکات”، تەسالۆنیکی ڕێگەی بە کەشتییەکە دەدات بەردەوام بێت لە گەشتەکەی، هەر وەڵامێکی جیاواز تر تەسالۆنیکی توڕە دەکرد و کەشتییەکە و دەریاوانەکانی بە مردن لە دەریادا سزا دەدا.

یەکێک لە ئەفسانە سەرەتاییەکانی پەری دەریا لە سوریا لە دەوروبەری ساڵی ١٠٠٠ پێش زایین باس لەوەش دەکات کە خوداوەندی ئاتارگاتیس خۆی گۆڕیوە بۆ پەری دەریا، دوای ئەوەی بە هەڵە مرۆڤێکی کوشتووە.

 

ئایا پەرییەکانی دەریا هەمیشە لە ئەفسانە زیاتر هیچی تر نەبوون؟ بەڵام بۆچی بە درێژایی مێژوو زۆر کەس و دەریاوانەکان باسیان لەوەکردووە کە پەری دەریایان بینیوە.

محی الدین ابن عەربی، لە باسی پەری دەریادا وتویەتی: “ئەوان لە ناو ئاو و کەنار دەریا پەرستشی خوا دەکەن و کەس نازانێت شێوەیان چۆنە، باسی لەوەشکردووە کە ڕووبەڕووی زیندەوەرە دەریاییەکان بووەتەوە.”

کریستۆفەر کۆلۆمبۆس، لە ٩ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٣ لە دەفتەری ڕۆژانەی خۆی تۆماری کردووە و وتویەتی پەری دەریاریی بینیووە: ” ڕۆشتم بۆ ڕیۆدەر سێ پەری دەریام بینی، بەڵام ڕووخساریان بەو شێوەیە جوان نەبوو کە باس دەکرێت و پێشتریش لە ئەفریقا و گینیا ئەوانم دیبوو.”

زانا و پسپۆڕانی سەردەم باسیان لەوەکردووە کە کریستۆفەر کۆڵۆمبۆس ئاژەڵێکی بە ناوی ورچی دەریایی بینیووە و بە پەری دەریایی چواندووە.

لە مانگی ١١ ساڵی ١٥٥٥ ڕووداوێک بەسەر کریستۆف فۆرهێر هات، لە ناو کتێبەکەیدا نووسراوە، لەو کاتەی بە ناوچە پیرۆزەکانی هوکتور سینا دەگەڕا پەرییەکی دەریایی بینیووە کە پێستی کە لە جەستەی لێکراوەتەوە، بەشی خوارەوەی ماسی بووە و بەشی سەرەوەشی گیاندارێکی دیکە بووە، پێی وابووە کە پێستی پەرییەکی دەریایی پیر بووە

 

پەری دەریاکان بەدهێنراون بەدێهێندراوی خوایین یان خواوەندی ناو ئەفسانەکان

محێدین عەرەبی لە کتێبی فتوحات و مەککی، باس لەوە دەکات کە لە ژێر دەریاکان کۆمەڵێك لە مرۆڤەکان دەژین، کە مرۆڤانی ئاویین لەناو ئاو و کەنار دەریاکان پەرستشی خوایی دەکەن، کەسانێکن کەس نایانناسن و نازانن شێوەیان چۆنە.

ئەبو بەدر تەماش بەغدادی، بە کەسێکی متمانەدار و ڕاستگۆ ناسراوە، باسی بەسەرهاتێکی ئەبو سعود شبلی دەکات، ” لە بەغدا لە کەنار دیجلە دانیشتبووم پرسیارم لە خۆم کرد کە ئایا خودا لە ناو دەریاکانیش بوونەوەرانی دروستکردووە کە عیبادەتی بکەن لەو کاتەدا کەسێک لە دەریاکە هاتە دەرەوە و وتی بەڵێ ئەی ئەبو سعود لە ناو دەریا خەڵکانێک هەن کە عیبادەتی خوایی دەکەن، منیش لەوانم و خەڵکی تکریتم دواتر گەڕایەوە ناو ئاوەکە و خۆی ونکرد.”

ئیمام شەرانی، لە طبقات کوبرا، باسی بەسەرهاتێکی مەولانا شەمسەدین حەنەفی دەکات و خاوەنی کەراماتێکی مەزن بووە و هەمووان لە ڕاستگۆیی دڵنیابوون، لەگەڵ مرۆڤانی ژێر ئاو لە پەیوەندیدا بووە، بە چەندین کاتژمێر چووەتە ناو ئاو و ماوەتەوە بەڵام دیار نەبووە ئەو کەسانە کێن و کاتێك دەهاتە دەرەوە پۆشاکەکانی هەر بە وشکی مابوونەوە.

 

بەڵگەکان هەبوونی پەریا دەسەلمێنن؟

لە ژاپۆن پەرییەکی دەریایی مۆمیاکراو دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ ٣٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لە لایەن کەسانی پسپۆڕی زانستی لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا زانست هەبوونی نەسەلماندووە.

لە ساڵی ٢٠١٢دا، خزمەتگوزاری نیشتمانی ئۆقیانوسی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لەسەر پەری دەریا نەدۆزراوەتەوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا
پێت بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا
بکوژانی هاووڵاتییەکەی چەمچەماڵ لە دیالە دەستگیرکران
دوات بکوژانی هاووڵاتییەکەی چەمچەماڵ لە دیالە دەستگیرکران
پەیوەنیدر