15 دۆنم زەوی بەمەبەستی بە مەبەستی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێلەیی لە مەخموور تەرخان کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كراوە، ئاماژە بەوە كراوە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی پێشان دا لەسەر تەرخانكردنی 15 دۆنم زەوی لە كەرتی 7 لە مەخموور بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێلەیی لە قەزاكە.
بە پێی فەرمانەكە، داواش كراوە زەوییەكە بەگوێرەی ڕێكارە یاسایی و كارگێڕییەكان كاری پێویستی بۆ بکرێت.
پێشتر خەڵكی سنووری قەزای مەخموور ئەو كێشەیەیان گەیاندە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دواتر وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش داواكاریی هاووڵاتییانی سنوورەكەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز كردەوە، سەرۆكوەزیرانی كوردستان لە ماوەیەكی كەمدا فەرمانی كرد بە تەرخانكردنی زەوییەکە بە مەبەستی دروستكردنی نەخۆشخانەیەك بۆ هاووڵاتییانی قەزای مەخموور و دەوروبەری.