پارێزگاری هەولێر، دەڵێت؛ لای من ٣١ی ئاب ڕۆژێکی پیرۆز و مه‌زن و وه‌رچه‌رخانه‌و ده‌ستی پیلانی بڕی و تا به ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ین سووده‌کانی ٣١ی ئاب ڕوو له زیادبوونن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە نوسینێکیدا کە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، نوسیویەتی؛ ئه‌گه‌ر ٣١ئاب نه‌با،ئێستا شتێک نه‌بوو به‌ناوی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان و ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی گه‌لی کوردستان.
پارێزگاری هەولێر ئەوەشی نوسیوە؛ ئه‌گه‌ر ٣١ ئاب نه‌با ئێستا هه‌ولێر هه‌ر گونده گه‌وره‌که‌ی جاران ده‌بوو، نه‌ک شەکرە شاری ئێستا.
دەقی نوسینەکە
٣١ی ئابی شه‌کره شار نابێ به‌بێ ده‌نگی تێپه‌ڕبێ.
ئومێد خۆشناو
ئه‌گه‌ر قسه بکه‌ین له‌سه‌ر ٣١ئابی وه‌رچه‌رخان، بێ‌شک ده‌بێ باسی ٣٠ڕۆژه‌که‌ی تری مانگی ئابی ساڵی١٩٩٦بکه‌ین، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ باسیش له‌دواڕۆژی مانگی ئاب واته ٣١ئاب بکه‌ین که، له‌دوای ئه‌و ڕۆژه چ هات و چی ڕوویدا، واته ١ی ئه‌یلوول هه‌ڵاتنی ڕۆژێکی نوێ و تازه‌ی وه‌رچه‌رخانه‌که بوو.
ئیتر کێ حازره و ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه قسه‌بکه‌ین من حازرم له‌گه‌ڵی دیبه‌یت بکه‌م.
لای من ڕۆژێکی پیرۆز و مه‌زن و وه‌رچه‌رخانه‌و ده‌ستی پیلانی بڕی و تا به‌ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ین سووده‌کانی ٣١ی ئاب هه‌ر له زیادبوونن.
ئه‌گه‌ر ٣١ئاب نه‌با،ئێستا شتێک نه‌بوو به‌ناوی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان و ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی گه‌لی کوردستان.
ئه‌گه‌ر ٣١ ئاب نه‌با ئێستا جڕو جامشته‌کانی وه‌ک حسن پلایس و اغای مه‌ته‌ڕی و ڕاکان حاکم بوون.
ئه‌گه‌ر ٣١ ئاب نه‌با ئێستا هه‌ولێر هه‌ر گونده گه‌وره‌که‌ی جاران ده‌بوو، نه‌ک شار شه‌کری ئێستا.
ئیتر ده‌سکه‌وته‌کانی ٣١ی ئابی شه‌کره شار ده‌یان و سه‌دان ده‌سکه‌وتن، به‌ڵام کێ هه‌یه یه‌ک ده‌سکه‌وتی ٦٤و٦٦و٨٣و١٦ی ئۆکتۆبری خیانه‌تکارم پێ بڵی ئه‌ی خه‌ڵکینه….