داهاتی ڕۆژێكی سلێمانی 3 ملیاری تێپەڕاند



داهاتی ئەمڕۆی سنووری سلێمانی گەیشتە نزیكەی 3.5 ملیار دینار و داهاتەی هەفتەیەكیش زیاتر لە 15 ملیار دینار بووە و بەهۆیەوە داهاتی ئەم مانگە گەیشتۆتە 96 ملیار دینار.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (شەفافیەت) كە لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە ڕاگەیەنرا وەك بەشێك لە شەفافیەتی بڵاوكردنەوەی داهاتی سنووری سلێمانی بە هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕینەوە، داهاتی ئەم مانگەی بە 96 ملیار و 145 ملیۆن و 124 هەزار دینار دیاری كردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، داهاتی ئەمڕۆی سنووری سلێمانی 3 ملیار و 471 ملیۆن و 568 هەزار دینار بووە و بە بەراورد بە دوێنێ‌ بڕی 703 ملیۆن دینار زیادی كردووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، داهاتی گەنجینەی2 بڕی 3 ملیار دینار و گەنجیەی1 بڕی 383 ملیۆن دینار بووە و گەنجیەی ڕاپەڕین (48 ملیۆن دینار) و گەنجینەی گەرمیان (19 ملیۆن دینار) و گەنجینەی هەڵەبجە (2 ملیۆن دینار) و گەنجینەی چەمچەماڵ (360 هەزار دینار) بووە.

ئاشكراشی كردووە، كۆی داهاتی ئەم هەفتەیە 15 ملیار و 187 ملیۆن و 106 هەزار دینار بووە.

سودانی پێشوازی لە بەرهەم ساڵح کرد
پێت سودانی پێشوازی لە بەرهەم ساڵح کرد
کوردەوان هەڵەبجەیی: بڕوام بە پشكنینی DNA نەماوە
دوات کوردەوان هەڵەبجەیی: بڕوام بە پشكنینی DNA نەماوە
پەیوەنیدر