پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی په‌لاماردانی جووتیارانی كورد له‌ سنووری قه‌زای داقووقی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك په‌یامێكی راگه‌یاند، ئەم ڕەفتارانە دژی بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقن و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدرال ، سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشکرد، پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە. داوا لە سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدراڵ دەکەم بە پەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن، کە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی دەرکردنی کورد و دەستبەسەرداگرتنی زەویەکانییان دەدەن.

متمانە بەسەرکردە ژنەکان لە دابەزیندایە
پێت متمانە بەسەرکردە ژنەکان لە دابەزیندایە
پۆتین: مەترسی بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی لە زیادبووندایە
دوات پۆتین: مەترسی بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی لە زیادبووندایە
پەیوەنیدر