خەڵك؛ زانیاری نوێ لەبارەی چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان ئاشكرادەكات



وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەڕێگەی لیژنەیەكی هاتووچۆی تایبەتمەندەوە كار لەسەر ئەو ڕێكارانە دەكرێت، كە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە حاڵەتێكی نایاسایی، بخرێنە نێو یاساكانی هاتووچۆی هەرێم .

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە لێداونێكی ڕۆژنامەوانیدا لە قەزای سۆران ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە بەشێكی زۆری ناوچەكان بوونی هەیە، لە ئێستادا لە ڕێگەی لیژنەیەكی تایبەمەندەوە كاری جدی لەسەر دەكرێت .

وتیشی، “لیژنەكە كار لەسەر ئەوە دەكەن، كە چۆنن نایاسایی بوونیان بكرێتە یاسایی و یاسا و ڕێنماییەكانی هاتووچۆی هەرێم ئەوانیش بگرێتەوە، بۆ ئەوەی لەكاتی ئەنجامدانی سەرپێچی سزا بدرێن”.

ڕاشیگەیاند، هەتا ئێستا هیچ بڕیارێك لەو بارەیەوە نەدراوە، لیژنەكە هێشتا دیراسەی پڕۆسەكە دەكەن و بڕیاری كۆتایی دواجار هەموو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە .

پۆتین: مەترسی بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی لە زیادبووندایە
پێت پۆتین: مەترسی بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی لە زیادبووندایە
ڕۆناڵدۆ لە پاش یارییەكەی سویسرا بێدەنگی شكاند
دوات ڕۆناڵدۆ لە پاش یارییەكەی سویسرا بێدەنگی شكاند
پەیوەنیدر