بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم داهاتی نەوتی ئاشكراكرد



بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم داهاتی مانگانەی نەوت ئاشكرادەكات و دەڵێت: “لەماوەی 5 مانگ ڕاگرتنی هەناردەی نەوت زیانی زیاتر لە 5 ملیار دۆلار لە هەرێم كەوتووە”.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا، کە هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە، حکومەتی هەرێم بە بڕی پێنج ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەتووە.

ڕاشیگەیاند، تورکیا مەبەستیەتی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە و بەرپرسانی بەغداش بە فەرمی باسی دەکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت نەنراوە.

بەپێی لێدوانی بەرپرسەكەی حكومەتی هەرێم، مانگانە داهاتی نەوتی هەرێم لە ڕابردوودا زیاتر لە ملیارێك دۆلار بووە، لەكاتێكدا بەرپرسانی هەرێم بەردەوام ئەوەیان ڕاگەیاندووە، كە مانگانە نزیكەی نیوەی داهاتی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەدرێت بە مووچە.

دوابەدوای بڕیارەكەی دادگای پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی توركیاوە لە كۆتایی مانگی ئازاری ڕابردووەوە ڕاگیرا و هەرێم و عێراق ڕێككەوتن نەوتی هەرێم لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە بكرێت، بەڵام تا ئێستا توركیا ڕێگەی بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم نەداوە بەهۆی ئەو قەرەبووەی لە ئەنجامی بڕیارەكەی دادگای پاریس بەسەریدا سەپێنراوە، كە زیاتر لە ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە.

 

پێشەوا هەورامی: کوردستان پارەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی نییە
پێت پێشەوا هەورامی: کوردستان پارەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی نییە
لەعێراق دوو ڕۆژ پشوو راگەیەندرا
دوات لەعێراق دوو ڕۆژ پشوو راگەیەندرا
پەیوەنیدر