لەعێراق دوو ڕۆژ پشوو راگەیەندرا



ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە بۆنەی ڕێورەسمەکانی چلەی ئیمام حسێنەوە، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتووی کردە پشوو.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە پشووی فەرمی دەبێت، ئاماژەی بەوەشكردوە، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوە دەچێت.

مەراسیمی ئەربەعینیە (چلەی ئیمام حسێن) یەكێكە لە گرنگترین بۆنە ئاینییەكان لای شیعەكان، بە سەردانیكردنی مەزاری حسێن بن عەلی بن ئەبی تالیب (ر.خ) لە كەربەلا ئاهەنگ دەگێڕن، هەروەها  سەردانی مەزارگەی ئەبو فەزڵ عەباسی برای دەكەن.

ساڵانە لە ماوەی مانگەكانی موحەڕەم و سەفەردا ملیۆنان حاجی ئێرانی بۆ ئەنجامدانی زیارەتی چلەئ ئیمام حسێن لە شاری كەربەلا لە چوارچێوەی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری نێوان لایەنی عێراقی و ئێرانی دێنە عێراق.

 

بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم داهاتی نەوتی ئاشكراكرد
پێت بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم داهاتی نەوتی ئاشكراكرد
پلان داڕێژەرانی تەقینەوەکەی کەڕادە لەسێدارە دران
دوات پلان داڕێژەرانی تەقینەوەکەی کەڕادە لەسێدارە دران
پەیوەنیدر