دیاردەیەكی گەردوونی لە ئاسمانی هەرێم ڕوودەدات



سبه‌ی چوار شەممە‌ دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ناوازه‌ له‌ ئاسمانی ته‌واوی جیهان ڕوو ده‌دات و لە هەرێمی كوردستانیش ده‌بینرێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و گەردوونی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ‎سبه‌ی چوار شەممه‌ ٢٠٢٣/٨/٣٠ كاتژمێر ٩:٣٦ خوله‌كی شەو دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ له‌ ئاسمانی ته‌واوی جیهان و كوردستان ده‌بینرێت ئه‌ویش دیارده‌ی مانگی شینه‌(blu moon) هاوكات مانگ زۆر به‌گه‌وره‌یی و پڕی دەرده‌كه‌وێت (super moon).

ڕاشیگەیاند، له‌ته‌نیشت مانگیشه‌وه‌ هه‌ساره‌ی زوحه‌ل ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌كی زۆر ناوازه‌یه‌ و هه‌موو جیهان چاوه‌ڕێی سبه‌ی چوار شەممە دەكەن بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له‌ دیمه‌نی بینینی مانگ ببینن، چونكه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ ٣ بۆ ٤ ساڵ جارێك ڕووده‌دات .

ڕوونیشی كردەوە، مانگ شێوه‌كه‌ی بۆ (شین) ناگۆڕێت هه‌ر شێوه‌یه‌كی خۆڵه‌مێشی ده‌بێت، به‌ڵام قه‌باره‌ی مانگ زۆر گه‌وره‌ ده‌بێت و نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌زه‌وی و به‌پڕی ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ی زوحه‌ل دیمه‌نێكی جوان دروست ده‌كه‌ن .

نرخی نەوت بەرزبووەوە
پێت نرخی نەوت بەرزبووەوە
پێشەوا هەورامی: کوردستان پارەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی نییە
دوات پێشەوا هەورامی: کوردستان پارەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی نییە
پەیوەنیدر