لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی لە قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی بڕی یەك ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەگاتە سنورەكەیان و كۆتایی بە دابەشكردنی نەوت لە ناحییەكانی گەرمك و ناڵپارێز دەهێنرێت.
لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی لە قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە 7ی 12ی 2022 لەسنوری پێنجوێن پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتیان لە هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز و گوندەكانی دەوروبەری دابەشكرا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە سبەی دابەشكردن بەردەوام دەبێت و بڕی یەك ملیۆن لیتر دەگاتە سنورەكە و لە هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز و گوندەكانی دەوروبەری و كۆتایی بەدابەشكردنی نەوت دەهێنرێت .
ئاشكراشیكردووە، پڕۆسەی دابەشكردنە كە سبەی تەواو دەبێت، كە نزیكەی 12 هەزار خێزان دەگرێتەوە، بۆ هەرخێزانێكیش بڕی 200 لیتر بەنرخی 103 هەزار و 500 دینار دابەشدەكرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمساڵ لە سنوری قەزای پێنجوێن و دەورووبەری بۆ هەر خێزانێك بڕی 2 بەرمیل نەوت دابەشدەكرێت .