بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنز لیگ) ڕابکێشرێت و یانەى ڕیاڵ مەدرید لە پلەى دووەمی ئاستی یانەکاندا دانراوە
قۆناغی کۆمەڵەکان لە ١٩ی مانگی نۆ دەستپێدەکات و ١٣ی مانگی کانوونی یەکەم کۆتایی دێت و یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە ١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٤ لە یاریگاى وێمبڵی بەڕێوەدەچێت
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوابەدوای ڕاکێشانی تیروپشکی چامپیۆنز لیگ ( یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا)، باشترین یاریزانی ئەوروپا لە نێوان هەریەکە لە لیۆنێل مێسی و دیبرۆین و هالاند دیاری دەکرێت.