سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بكەین كە حكومەت پەیڕەوی دەكات، هەموو جومگەكان قۆرخكراون و ژیانی خەڵكەكەمان لەبەردەم مەترسیی حكومەتێكدایە كە جیاكاری لەنێوان شارەكاندا دەكات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ماتسومۆتۆ فوتۆشی، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق لە دەباشان كۆبوونەوە و لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسییەكان كرا و جەخت لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ژاپۆن كرایەوە بەجۆرێك كە لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاكانی نێوان هەردوولا بێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئێمە ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بكەین، كە حكومەت پەیڕەوی دەكات، هەموو جومگەكان قۆرخكراون و ژیانی خەڵكەكەمان لەبەردەم مەترسیی حكومەتێكدایە، كە جیاكاری لەنێوان شارەكاندا دەكات. هەر بۆیە ئێمە و لایەنە سیاسییە هاوهەڵوێستەكانی تری هەرێم دژی دەوەستینەوە و لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست دەدەین.
هاوكات لە درێژەی دیدارەكەدا بافڵ ئاماژەی بەهەنگاوەكانی جێبەجێكردنی كارنامەی نوێی حكومەتی عیراق كرد و جەختی لە هەماهەنگی نێوان لایەنەكان كردەوە وەك فاكتەرێكی گرنگ بۆ سەرخستنی بەرنامەی چاكسازی و بەرقەراربوونی سەقامگیری لە وڵاتدا.