وەزیری بازرگانی تورکیا گەیشتە عێراق



عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی توركیا دوێنێ بە یاوەری شاندێک لە بازرگانانی وڵاتەكەی سەردانی عێراقی کرد.

سەردانیکردنی وەزیری بازرگانی تورکیا هاوکاتە لەگەڵ هاتنی دوو وەزیری دیکەی وڵاتەکە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا، بەڵام تا ئێستا دیار نیە عومەر بۆڵات سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات یاخود نا.

لە میانی سەردانەکەیدا عومەر بۆلات وەزیری بازرگانی تورکیا  لەگەڵ محەممەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق کۆبوەوە و جەختیان لە زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات کرد.

وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم بابەتەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی تاوتوێ کراوە.

كۆتایی هەفتەی رابردوو هەریەك لە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوە و ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا سەردانێكیان بۆ عێراق ئەنجامدا.

عێراق كرێی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرای دیاریكرد
پێت عێراق كرێی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرای دیاریكرد
بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧.١ ئیندۆنیزیای هەژاند
دوات بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧.١ ئیندۆنیزیای هەژاند
پەیوەنیدر