بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی لێدانی منداڵێك، كە خوێندكارە و موسڵمانە لە هندستان لەلایەن هاوپۆلەكانییەوە بە فەرمانی مامۆستاكەیان كاردانەوەی توندی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێدەكەوێتەوە و داوای ئەنجامدانی لێپرسینەوەی توند لەو مامۆستایە دەكرێت.
مامۆستایه‌كی هندۆس له هندستان داوا له خوێندكاره‌كانی ده‌كات به نۆره زلـله له خوێندكارێكی موسڵمان بده‌ن. پاشان دەڵێت: “بیده‌ن له ورگی با ده‌موچاوی سوور ببێته‌وه” بەو هۆیەوە منداڵه 7 ساڵانه‌كه فرمێسك به‌چاویدا دێته‌خواره‌وه.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكە مامۆستاكە ده‌ڵێت: خشته‌ی لێكدانی له‌به‌ر نه‌كردوه، بۆیه به‌لێدانی داوه تا ته‌مبێی بكات.
ڤیدیۆكه ناڕه‌زاییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و به‌رپرسان داوایان كردوه رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر مامۆستاكه بگیرێته‌به‌ر.