لە یەكەم ناوچەی كوردستان مامەڵەكردن بە دۆلار قەدەغە كرا



دوابەدوای بڕیاری بانكی ناوەندی و وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ قەدەغە كردنی مامەڵە كردن بە دۆلار و جێبەجێ‌ كردنی بڕیارەكە لە زۆربەی شارەكانی عێراق، لە یەكەم ناوچەی باشووری كوردستان بڕیارەكە كەوتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە و تەنها ڕێگە بە مامەڵكردن بە دینار دەدرێت.

له‌ شارۆچكەی خورماتوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێپرسینەوەیان لە دوكانداره‌كانی بازاڕی (حه‌سه‌ن قه‌وان) و بازاڕی (هه‌ڵوێست) كردووە، كه‌ چیتر مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلاره‌وه‌ نه‌كه‌ن.

هۆشیار كه‌ریم، دواكاندارێكی بازاڕی (حه‌سه‌ن قه‌وان)‌ له‌ خورماتوو ڕایگه‌یاندووە، هێزه‌كانی پۆلیس، به‌ڵێنامه‌یان هێنابوو به‌ هه‌موو دوكانداره‌كانی بازاڕه‌كه‌یان‌ واژۆ كرد، كه‌ چیتر له‌ دو‌كانه‌كانیان مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلاره‌وه‌ نه‌كه‌ن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە شارەكانی عێراق مامەڵەكردن بە دۆلار قەدەغە كراوە، بەڵام تا ئێستا لە هەرێم جێبەجێ‌ نەكراوە و چەند كۆمپانیایەك خۆیان ڕاستەوخۆ بڕیاریان داوە دەستبەرداری مامەڵە بە دۆلار بن و بە دینار كاڵاكانیان بفرۆشن بە هاووڵاتیان.

 

١٠ کەس دادەمەزرێت، پێنج هەزار کەس داوای فۆرمی دامەزراندنی کردووە
پێت ١٠ کەس دادەمەزرێت، پێنج هەزار کەس داوای فۆرمی دامەزراندنی کردووە
خولێکی دیکەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا ڕاگەیەندرا
دوات خولێکی دیکەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر