ژمارەیەك لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی دژی ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک، ڕێگای سەرەکی شارەکەیان لەگەڵ هەولێر داخست.
لە دوێنی شەوەوە نزیکەی 60 ئەندام و لایەنگری حەشدی شەعبی دژی ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک، گردبوونەوەیان دەستپێکردووە.
ئەو کەسانە ڕێگای هەولێر – کەرکوکیان داخستووە و ئەمڕۆش خێوەتیان لە ناوەڕاستی شەقام هەڵدا.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە پارتی ڕایگەیاند 33 بارەگا لە کەرکوك وەردەگرێتەوە.