بەبڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق هاوردەکردن و دروستکردن و فرۆشتنی ماددە کحولییەکان هاوشێوهی ئیران قەدەغە کرا. دادگای فیدراڵی هەموو سكاڵاكانی ڕەتكردەوە و پشتیوانی بۆ یاسایەك ڕاگەیاند كە ماددە كحولییەكان لە عێراق قەدەغە دەكات.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی لەبارەی ئەو سكاڵایانە یەكلاكردەوە كە لەبارەی یاسای (داهاتی شارەوانییەكان) ژمارە (١)ی ساڵی 2023 تۆماركرابوون.
سكاڵاكان بە دیاریكراوی لەسەر ماددەی (١٤)ی ئەم یاسایە بوون، ئەم ماددەیە لە بڕگەی یەكەمیدا دەڵێت:” هاوردەكردن، دروستكردنو فرۆشتنی ماددە كحولییەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە قەدەغەیە”.
بڕگەی دووەمی ماددەكە دەڵێت:” هەر كەسێك سەرپێچی بڕگەی یەكەمی ماددەكە بكات، بە بڕە پارەیەك غەرامە دەكرێت كە كەمتر نەبێت لە ١٠ ملیۆن دینارو زیاتر نەبێت لە ٢٥ ملیۆن دینار”.
هاوکات، لەسەر ئەم سكاڵایانە، دادگای فیدراڵی حوكمی خۆی دەركردو دەڵێ لەم یاسایەدا هیچ سەرپێچییەكی دەستوری بوونی نییەو بڕیارەکەش بڕیاری زۆرینەیە و پێویستە هەموو دەسەڵاتەكان پابەندبن پێیەوە”.