کەشناسی پێشبینی دەکات لە ماوەی دوو ڕۆژدا گەرما نزیکەی 8 پلە لە هەرێمی کوردستان دابەزێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمانی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1-3 پلە دادەبەزێت.
سەبارەت بە سبەینێش ئەوەی خستەڕوو کە پێشبینی دەکرێت ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور بێت و ئەگەری نمەبارانێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری هەرێم هەیە.
ڕاشیگەیاند خێرایى با لە نێوان 15-25 کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا و پلەی گەرماش بە بەراورد لەگەڵ تۆمارەکانی ئەمڕۆدا 4-5 پلە دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 35 پلەى سیلیزى
دهۆک : 34 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى