فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکرا



وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵایەکی لەسەر کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکردووە، لەبارەیەوە کەریم عەلی ڕایگەیاند لەسەر ئەو سکاڵایە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

کەریم عەلی، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و فەرمانەکەش بە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس دراوە.

بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سکاڵاکە پەیوەندی بە وتەکانییە هەیە لەسەر “شاردنەوەی تانکەرەکانی نەوت” لە دەروازەی سنوری لە پەروێزخان.

پێشتر کەریم عەلی لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە “گەندەڵی” لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان  کرد و دەنگێکی بڵاوکردەوە کە باس لە شاردنەوەی تانکەرەکانی نەوت دەکات ئەوەش بەهۆی ئەوەی لیژنەکەی بەغدا سەردانی ئەو دەروازەیە دەکەن.

گروپە چەکدارەکان لە ترسی جموجوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا خۆیان شاردووەتەوە
پێت گروپە چەکدارەکان لە ترسی جموجوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا خۆیان شاردووەتەوە
ماڵەکەی عەلی وەردی دەستی بەسەرداگیراوە
دوات ماڵەکەی عەلی وەردی دەستی بەسەرداگیراوە
پەیوەنیدر