لە ڕۆژئاوای كوردستان مووچەی فەرمانبەران زیادكرا



بەرێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) بڕیاریدا بە زیادكردنی 100%ی ، مووچەی فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی دەوڵەت.

بەرێوبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان بریاری ژمارە ٢٧ـی دەرکرد، لە رێگەی ئەو بریارە مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی و کارمەندانی دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی هەموارکردەوە.

بەپێی هەموارە نوێیەكەی خشتەی مووچە، کەمترین مووچەی فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر یەک ملیۆن و ٤٠ هەزار لیرەی سوریی دەبێت، زۆرترین مووچەش هەشت ملیۆن و ٢٢٢ هەزار لیرەی سوری دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، بریارەکە لە سەرەتای ئەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە کە بەشێوازی گرێبەست لە گەڵ بەرێوبەرایەتی خۆسەر کاردەکەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان سەرەڕای ڕاگرتنی پەلەبەرزكردنەوەیان، كە 8 ساڵە بەردەوامە، چەندین مووچەیان وەرنەگرتووە و چەندین مووچەشیان بە پاشەكەوت و لێبڕینەوە پێ‌ دراوە و لە ئێستاشدا مووچەی مانگی 7 و 8یان وەرنەگرتووە و بەردەوامیش نرخی خۆراك و پێداویستییەكان و جلوبەرگ و كارەبا و مۆلیدە و ئاو و باج و ڕسوماتەكان و بەنزین و نەوت گران دەبن.

 

تەندروستی سلێمانی هۆشداری “بڵاوبوونەوەی كۆلێرا” دەدات
پێت تەندروستی سلێمانی هۆشداری “بڵاوبوونەوەی كۆلێرا” دەدات
دادگاى باڵاى سێ سکاڵاى لەسەر ماددە کحولییەکان رەتکردەوە
دوات دادگاى باڵاى سێ سکاڵاى لەسەر ماددە کحولییەکان رەتکردەوە
پەیوەنیدر