بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، چواریانی (گوڵان)، كە دەكەوێتە یەكتر بڕی شەقامی 40 مەتری لەگەل شەقامی عەنكاوە،بۆ ماوەیەك بەتەواوی دادەخرێت و شوفێران دەتوانن دەستە ڕاستەكانی ترافیكەكە بەكاربێنن.
فازل حاجی ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران ئاگادادەكەنەوە، كەوا چواریانی (گوڵان)، كە دەكەوێتە یەكتر بڕی شەقامی 40مەتری لەگەل شەقامی عەنكاوە،لە شەوی پێنجشەممە2022/12/8،لەكاتژمێر12ی شەوەو تاكو بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە بەتەواوی دادەخرێت.
ڕاشیگەیاندووە، داخستنی چوار یانەكە بەمەبەستی قیركردنەوەی ناو مەیدانی ترافیكەكەیە، لەو ماوەی داخستنەدا شوفێران دەتوانن دەستە ڕاستەكانی ترافیكەكە بەكاربێنن وەكو ڕێگای بەدیل كە بەكراوەیی جێدەهێلرێن.